دوو كتێبی نوێی نووسه‌ری دیاری كوردستان " ئازاد عه‌بدلواحید" كتێبی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی" عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی ، هه‌ڵكه‌وتوویه‌ك له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا" ، كتێبی دووه‌م به ناوی" كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ، شانۆكارێك به سه‌نگینی كاری بۆ شانۆ كرد" بڵاوكرانه‌وه.
له باره‌ی كتێبی یه‌كه‌م ( عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی ، هه‌ڵكه‌وتوویه‌ك له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا )،نووسه‌ر ئازاد عه‌بدلواحید ده‌ڵێت" ئه‌و كتێبه كه (۲۳٦) لاپه‌ڕه‌یه ، هه‌ڤپه‌یڤینێكی به‌رفراوانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وانشاد م. عوسمان هه‌ورامی (۱۹٤٠ ـ ۲٠۲٠) ، باسێكی تێروته‌سه‌لی هه‌موو كتێبه چاپكراوه‌كانی ئه‌م مامۆستا ماندوویی نهناسهیه كه خاوه‌نی (۲٥) كتێبه ، به (۲٠) كتێبدا چووه‌ته‌وه ، (٥) كتێبی داڕشتووه‌ته‌وه ، هاوكاری (٦) كتێبی نووسه‌رانی كردووه ، له ناو كتێبه‌كانیدا (۱۷) دانه كتێبیان هۆنراوه‌ی په‌روه‌رده‌یین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" م. عوسمان هه‌ورامی زیاتر له نیو سه‌ده وه‌ك شاعیر و نووسه‌ر و په‌روه‌رده‌كار خزمه‌تی بواری ڕۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیی و په‌روه‌ده‌یی كردووه ، یه‌كێك بووه له پێشه‌نگه‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان و و ڕه‌وانبێژی زمان و نووسینی كوردی ، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شیعری تازه‌ی هه‌ورامیش پێشه‌نگ بووه".
هه‌ر له بارهبی كتێبه‌كه ئازاد عه‌بدلواحید ده‌ڵێت"ئه‌م نووسه‌ره به سه‌لیقه‌یه ، هۆزانڤانێكی دڵسۆزی ئه‌ده‌بیات و هۆنراوه‌ی منداڵان بوو ، خه‌مخۆر و په‌رۆشێكی كه‌م وێنه‌ی زمان و كولتووری كوردی ، نووسه‌رێكی ورد ، لێكده‌ره‌وه‌ی دیوانی شاعیران و ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك ، زمانزانێكی شاره‌زای هه‌ردوو شێوه‌زاری هه‌ورامی و كرمانجی ناوه‌ڕاست ، به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه‌ی به چاوی خۆی نه‌بینی كه زۆر دڵی به چاپكردنی خۆش بوو".
سه‌باره‌ت به كتێبی دووه‌می (كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ، شانۆكارێك به سه‌نگینی كاری بۆ شانۆ كرد)، نووسه‌ر ئازاد عهبدلواحیددهڵێت" ئه‌م كتێبه كه (۳۱٦) لاپه‌ڕه‌یه هه‌ڤپه‌یڤینێكی به‌رفراوانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی شانۆی كوردی".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر "كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ناوێكی گرنگ و دره‌وشاوه‌ی بزاڤی شانۆیی و درامای كوردییه ، له نیوه‌ی دووه‌می په‌نجاكانه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك ده‌ستی به كاركردن كردووه ، دواتر وه‌ك : ئه‌كته‌ر ، نووسه‌ر ، سیناریست ، وه‌رگێڕ ، ئاماده‌كار ، به درێژایی ئه‌و ساڵانه به‌رده‌وام بووه و له هونه‌ر دانه‌بڕاوه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هێمنی و دوور له ژاوه‌ژاوی ڕاگه‌یاندن و خۆده‌رخستن و ڕووناكی ، به بێده‌نگی كاره‌كانی خۆی كردووه ، بۆیه نه له ناو (ڕه‌خنه‌ی شانۆیی) و نه له ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌قی خۆی پێ نه‌دراوه و به پێی پێویست به‌سه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه . ئه‌م كتێبه بۆ ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به مێژووی شانۆی كوردی ده‌ده‌ن گرنگی خۆی هه‌یه".
ئا- كامران
دوو كتێبی نوێی نووسه‌ری دیاری كوردستان " ئازاد عه‌بدلواحید" بڵاوكرانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.