له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شمشێربازی كوردستان، پاڵه‌وانێتییه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی كوردستان، به شێوه‌ی كراوه و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان بۆ كوڕان و كچان ڕۆژی هه‌ینی 18 ى 11 ى 2022، كاتژمێر 9 ى به‌یانی هۆڵی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانکۆی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
كاروچاڵاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
16ی11ى2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.