Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:19

شارەوانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 2ی هەولێر، ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتییانی سنووری شارەوانییەكەیان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نزیكبوونەوە لە وەرزی زستان و بارانی بەلێزمە و مەترسی گردبونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، لەژێر فەرمان و چاودێری وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكایەتی شارەوانی و بەرێوەبەری شارەوانی دوو، داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەكەمان دەكەینەوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی نەخوازراو گردبونەوەی ئاو و لافاو لە هەر سات و وەختێك بێ پەیوەندی بكەن بە تیمەكانمان بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:
1-ئارام رسول ، بەرێوەبەری شارەوانی دوو/  ژمارەی مۆبایل  (07504690093) .
2-رێدارعبدالكریم ،لێپرسراوی  خزمەت گوزاری/  ژمارەی مۆـایل  (07501552178) .
بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی (نووسەران "حاكماوە"9ی حوەزیران، بەختیاری، گەرەكی284  نازناز، كورانی عەنكاوە، صلاالدین، بەشێك لە گوندی رەشكین)، پەیوەندی بكەن بە ژمـارەی مۆبایلی (07507975711).
بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی  (كوێستان، مەلایان، ئاری، شۆرش(كنیسە)، سەڵاحەدین، 60مەتری شەقامی سوورچیان)، پەیوەندی بكەن بە ژمارەی مۆبایل  ( 07504751313 ).
بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی (جووتسایدی بەحركەی نوێ، كەرك، گوندی كەرك، كەركی نوێ، گوندی زەرزا، كورانی نوێ، قەرەبووی گەنجان، شەقامی 120 مەتری و 150مەتری) پەیوەندی بكەن بە ژمـارەی مۆبایلی  (07507721101).
هەروەها هاوڵاتیانی گوندی گردجوتیار، دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارەی مۆبایلی (07504568557).
لەلایەكی دیكەوە تیمەكانی شارەوانیی هەولێر بۆ هەر ئەگەرێكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، ئامادەكاری دەكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر لەسەر فەرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەواوی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری هەولێر خاوێن كرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.