وهزارهتی كارهبا بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ چارەسەری هەڵکشانی خواستی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستان کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، ڕێکەوتی 16ی تشرینی دووەمی 2022، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد کە تەواوی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ستافی وەزارەت ئامادهبوون.
لە سەرەتادا وەزیری کارەبا دووپاتی ئەوەی کردووە کە دەبێت لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بگاتە هاوبەشان بەبێ جیاوازی؛
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا، بەتایبەتی لە وەرزی زستان کە خواست لەسەر کارەبا زیاددەکات.
بڕیاری پێویستیش لەسەر کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پێویست لە بوارەکانی کۆنترۆڵ و بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشکردن و نەهێشتنی سەرپێچییەکان درا.
لە کۆتاییدا وەزیری کارەبا دوای دەستخۆشی لە تەواوی ئامادەبووان، گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو و بەڵێنی دا لە پڕۆژەکانی کارەبادا هاوکار و پاڵپشتیان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.