Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:26

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ماتی لاسیللا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق پێزانینی بۆ جێدەستی سەرۆك بارزانی لە خەبات و مێژووی هاوچەرخی گەلی كوردستان هەبوو و سوپاسی ڕۆڵی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد لە شەڕی تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق ئەوەی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی و مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپاسی حكوومەتی هەرێمیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگیكردنی لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی فینلەندا لە سووریا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.