شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ئه‌مشه‌و چوارشه‌م ده‌گه‌نه پارێزگای به‌سڕا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كی دۆستانه‌دا.
یارییه‌كه سبه‌ی چوارشه‌م كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره له‌نێو یاریگه‌ی شاری وه‌رزشی شاری به‌سڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كه‌ش دۆستانه و ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا و عێراق.
لای خۆیه‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق داوای له هانده‌رانی وه‌رزشی كرد به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌نێو یاریگه ئاماده‌بن بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له یارییه‌كه‌دا.
ئه‌م یارییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته یه‌كه‌م یاریی ڕاهێنه‌ره نوێیه ئیسپانییه‌كه‌ی خیسۆس كاساس دوای وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕأهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا گرینگ ده‌بێت و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.