لیژنه‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاری دا سزای رۆبه‌رت لیڤاندۆفیسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بدا و له 3 یاریدا سڕی بكات.
به‌هۆی ئه‌م سزایه‌ش، لیڤاندۆفیسكی له سێ یاریی داهاتووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیسپانیۆل و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریال بیتیس یاری ناكات كه دوای یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێن.
رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرا كرد: هۆكاری سه‌پاندنی سزاكه به‌هۆی هه‌ندێ قسه‌ی نه‌شیاوی لیڤاندۆفیسكی بوو به‌رامبه‌ر به ناوبژیوان و یاریده‌ره‌كه‌ی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا له گه‌ڕی ڕابردووی خولی ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی به كارتی سوور كرابووه ده‌ره‌وه.
لیڤاندۆفیسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی له یاریی گه‌ڕی ڕابردووی خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا له گێمی یه‌كه‌مدا كرایه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی دوو كارتی سووری دژی به‌رزكرایه‌وه.
جێی باسه لیڤا دوای تێپه‌ڕبوونی 14 یاریی له خولی ئیسپانیا به تۆماركردنی 13 گۆڵ له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.