Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:23

ناتۆ ڕوونکردنەوە لەسەر کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی ڕووسی لە پۆڵەندا دەدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە دوو مووشەک کە دەگوترا مووشەکی ڕووسیان لە پۆڵەندا کەوتوونەتەخوارەوە، ناتۆ لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە بە مەبەست ئەو هێرشە ئەنجام درابێت.

جێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی ڕووسیا لە خاکی پۆڵەندا کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داوە، لەوە ناچێت بە مەبەستەوە ئاراستەی پۆڵەندا کرابێت.

ڕاشیگەیاند: هیچ بەڵگەیەک نییە کە مووشەکەکە بە مەبەست ئاراستە کرابێت، یاخود ڕووسیا هیچ چالاکییەکی دژی هاوپەیمانانی ناتۆ ئەنجام دابێت.

گوتەکانی سکرتێری ناتۆ ئاماژەیە  بۆ ئەوەی کە ئەو مووشەکانەی لە پۆڵەندا کەوتوونەتەخوارەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئۆکرایناوە تەقێنراونەتەوە.

ئەندریج دودا سەرۆکی پۆڵەندا پێشتر باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەی مووشەکەکە لە پۆڵەندا پێدەچێت هێرشێکی بە ئەنقەست نەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.