سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی گڕگرتنی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی و فیتپه‌مپی ئۆتۆمبێل له شه‌قڵاوه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروستبووه و له ئه‌نجامیشدا چوار كرێكاری شاره‌وانی شه‌قڵاوه بریندار بوون.
عوسمان مه‌جید په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له گه‌ڕه‌كی سابیراوه‌ی شه‌قڵاوه ڕوویداوه.
په‌یامنێرمان ڕووداوه‌كه‌شی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو: چەند کرێکارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی شەقڵاوە بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، ئه‌ركی پاککردنەوەی چەند شوێنێکیان له شه‌قڵاوه پێدراوه، ئه‌وانیش دوای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكێكی زۆر هه‌ڵساون به سوتاندنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو زبڵ و خاشاكه‌كاندا مادده‌ی كیمیاوی وه‌ك سپرای فووم و هه‌روه‌ها مەسفای بەنزین و چه‌ند ماده‌یه‌كی تری به‌كارهاتووی ماڵان هه‌بووه، ته‌قینه‌وه ڕوویداوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار کرێکاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌قڵاوه برینداربوونه و برینی هه‌رچواریشیان سووكه، هه‌روه‌ها ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.