Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:26

له‌ سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆ شوفێرانی پاس و تاكسی گواستنه‌وه‌ی قوتابییان ده‌رده‌كرێ

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی بۆ ئه‌و پاس و تاكسییانه‌ ده‌ركرد كه‌ هاتوچۆ به‌ قوتابییان بۆ قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن.

ڕێنماییه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و پاس و تاكسییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هاتوچۆ به‌ قوتابییانی قوتابخانه‌ و منداڵانی باخچه‌ی ساوایانی حكوومی و ناحكوومی ده‌كه‌ن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك لیژنه‌ی چاودێریكردنی هاتوچۆی قوتابییان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ڕێنماییه‌ نوێیه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی بۆ پاس و تاكسییه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1.  ئەو پاس و تەكسییانەی قوتابییان دەگوازنەوە دەبێت رەچاوی تەواوی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن.

2.  پاسەکان دەبێت مەرجی سەلامەتی و توندوتۆڵی و سیستمی ساردی و گەرمی تێدا بێت.

3.  رێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژمارەی كوشنەكان زیاتر قوتابییان هەڵبگرێت.

4.  لە بەشی کارگێری هەر قوتابخانه‌یه‌كدا لیژنەی تایبەت بە سەرپەرشتی پاسەكان پێکهاتووە کە زانیاری تەواو و بەڵگەنامەی شۆفێر و پاسەكانی لابێت، و بەردەوامیش چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە بكات کە قوتابییان دەگوازنەوە.

5.  تیژرەوی لە کاتی گواستنەوەی قوتابییان رێگە پێدراو نییە.

6.  لە کاتی گواستنەوەی قوتابییان نابێت شۆفێرەکان رادیۆ و هۆیه‌کانی لێدانی گۆرانی و میوزیک بەکاربهێنن، دەبێت رەچاوی لایەنی پەروەردەیی بکەن.

7.  پارەی رۆژانی پشووە فەرمییەکان جگە لە رۆژانی هەینی دەگەرێنرێتەوە بۆ قوتابییان.

8.  دانانی پەردە و ئاوێنەی زیادە رێگە پێدراو نییە.

9.  لە ڕووی نرخەوە پابەندی ئەو نرخانە بن کە بە گوێرەی ناوچەی جوگرافی دیاری دەکرێت.

10.  نرخی گواستنەوە بە پێی ناوچەی جوگرافی و دوور و نزیکی و تایبەتمەندی شوێنەکە دیاری دەکرێت.

قایمقامییه‌تی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر شوفێرێك له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی قوتابییان پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ نه‌بێت ڕێوشوێنی پێویست و گونجاوی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.