بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە هاتووچۆی دەربەندیخان شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگەی سەر شاخی بەرانان داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند: بەهۆی باران بارینەوە ئێستا ڕێگەی سەر شاخی بەرانان گیراوە و ڕێگە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک نەماوە.
ڕاشیگەیاند: پێویستە شوفێران ڕێگەی ناوتاق یان ڕێگەکانی قەرەداغ بەکار بهێنن تاوەکو چارەسەری گرفتەکە دەکرێت.
هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا مەفرەزەکانی هاتووچۆی قەرەداغ لەوێن و لە هەوڵی چارەسەردان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.