Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:29

هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای پیرمام و كۆڕێ ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری دانیشتووانی پیرمام و کۆڕێ دەکات کە بەهۆی سووتانی وێستگەیەکەوە کارەبای پیرمام و کۆڕێ کەم بووەتەوە و بەزووترین کات چارەسەر دەکرێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوبەشانی کارەبا لە پیرمام و کۆرێ ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی سووتانی وێستگەی مۆبایلی کارەبای پیرمام، ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای هەولێر و دابەشکردنی کارەبای پیرمام و کۆنتڕۆڵی کارەبا لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو کارەبای پیرمام چارەسەر دەکەن.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێریشدا گرفتی کارەبای کۆڕێش چارەسەر بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.