Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:19

بالەی کوردستان؛ هەولێر و شەقڵاوە براوە بوون و سبەش هەولێر و ئەکاد ڕووبەڕووی تاخی و نیشتمان یارییان هەیە

کوردستان TV
100%

دوای تەواو بوونی یارییەکانی کۆمەڵەی سلێمانی و سەرکەوتنی دوو یانەی کۆمەڵەکە بۆ خولی بژاردە،  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی 11 ی2022، لەهۆڵی دکتۆر سائیر لەقەزای عەنکاوە، بە بەرێوەچوونی دوویاری دەست بەیارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی تۆپی بالەی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان، کۆمەڵەی هەولێر کرا.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەیاری یەکەمی کۆمەڵەکەدا شەقڵاوە لەهۆڵی یانەی ئەکاد رووبەرووی نیشتیمان بوویەوە، لەیارییەکەشدا شەقڵاوە براوەی یارییەکەبوو بەئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بەدوو گێم بۆ نیشتیمان.

ڕاشیگەیاند: لەیارییەکی دیکەدا هەولێر رووبەرووی ئەکاد ـ عەنکاوە بوویەوە، هەولێر یارییەکەی لەگەڵ ئەکاد تەواو کرد لەبەرژەوەندی خۆی بەئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە خولی نایابی تۆپی بالەی کوردستاندا، هەریەک لە یانەکانی، هەولێر ، ئەکاد ـ شەقڵاوە ، نیشتیمان، تاخی، بەشدارن و پێشتر بریار بوو یانەی ئاراراتیش بەشداربێت، بەڵام یانەکە بریاریدا لەخولەکە پاشەکشە بکات و لە کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان بریار لەسەر یانەی ئارارات دەدرێت بەهۆی کشانەی لەخولەکەدا.

باسی لەوەش کردووە کە سبەی پێنجشەممەش 17ی 11ی 2022، لەهۆڵی دکتۆر سائیر له قەزای عەنکاوە، کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ ، هەولێر لەگەڵ تاخی یاری هەیە ، کاتژمێر 4 ی ئێوارەش ئەکاد ـ عەنکاوە لەگەڵ نیشتیمان یاری هەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە هەر یانەیەکی بەشداربووی خولەکەش پێنج یاری ئەنجامدەدات، لە کۆتایشدا چوار یانەی سەرکەوتووی  کۆمەڵەکە سەردەکەون بۆ خولی بژاردە، لەگەڵ دوو یانە سەرکەوتووەکەی کۆمەڵەی سلێمانی، لە خولێکی دیکەدا لە خولی  هەڵبژاردەی یانەکان یاری ئەنجامدەدەن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرێوەچوونی کاروچاڵاکی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان، بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.