دادگای ئیسته‌نبووڵی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای زیندانیكردنی 8658 ساڵ سه‌پاند به‌سه‌ر به‌ناو بانگخواز عه‌دنان ئۆكتار به‌هۆی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك تاوان.
ئۆكتار كه به هاڕوون یه‌حیا ناسراوه، له ناوخۆی توركیا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له وڵاتانی جیهانیش ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنابوو به پێشكه‌شكردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ناڵێكی ئۆنڵایندا كه تێیدا له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئافره‌ت به جلوبه‌رگی نیمچه‌ڕووته‌وه ده‌رده‌كه‌وت و به‌ناوی (پشیله) بانگی ده‌كردن.
ئۆكتار كه ئێستا له‌نێو 60 ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌تی، له هاوینی 2018 له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگای ئیسته‌نبووڵه‌وه سزای زیندانیكردنی 8658ی به‌سه‌ر سه‌پێنرا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان تاوان و ده‌ستدرێژی سێكسی و دزینی زانیاری كه‌سی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی.
جگه له عه‌دنان ئۆكتار، دادگای ئیسته‌نبووڵ هه‌مان سزای به‌سه‌ر 10 كه‌سی تریش سه‌پاند كه هاوكاری ئۆكتار بوون.
جێی باسه دادگاكه پێشتر له ساڵی 2021 بڕیاری له‌سه‌ر ئۆكتار دابوو به زیندانیكردنی 1075 ساڵ، به‌ڵام ناوبراو داوای پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی دادگا كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.