Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:26

کەشناسی: ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە 16ـی 11ـی 2022 ناجێگیری کەش بەردەوام دەبێت و ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان هەیە.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمشەو ناجێگری کەش بەردەوامی دەبێت و  ئەگەری  دابارین لە زۆربەی ناوچەکان هەیە بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمەباران، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێ کە هەندێ جار بە شێوەی لێزمە باران دەبێ.

ڕاشیگەیاند: پێشبینی دەکرێ لە کاتەکانی زووی بەیانیدا لەم ناوچانە کاریگەری چڕ ببێتەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە زۆرترین ڕێژەی بارانی تۆمارکراو لە شاری دووزخورماتوو بووە کە 21.7 ملم باریوە لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو.

هەروەها بڕی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمرۆ چوارشەممەی بە/ ملم خستووەتەڕوو:-

ئاکرێ 2

بامەڕنی 2.4

بازیان 6.6

دەربەند 5.4

دووکان 0.6

هەولێر 2.1

پیرمام 4.7

حاجی ئۆمەران 1.8

هەڵەبجە 3.8

هەڵشۆ 0.4

کەلار 0.8

کانی ماسی 1.2

خەبات 1.2

شەمامک 0.7

مانگێش 2.8

مەیدان 4

سۆران 11.4

خانەقین 2.8

دهۆک 1.8

زاخۆ 1.4

سلێمانی .10.3

چەمچەمال 4.2

کەرکووک 0.3

دووزخورماتوو 20.7

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.