دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج، ئەمریکا هێرشەکە سەرکۆنە دەکات و ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکە.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییە ڕایگەیاند: دوای پێداچوونەوە بە زانیارییەکان، دڵنیاین لەوەی کە پێدەچێت ئێران بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەم هێرشەی ئەنجامدابێت.
ڕاشیگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەکێکی کوشندەیە و تادێت ئێران زیاتر بەکاری دەهێنێت، ئەمەش لە ڕێگەی میلیشیاکانیەوە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و گواستنەوەشی بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لەدژی ئۆکراینا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.