ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی هەواڵی گیان لەدەستدانی چوار كەسی لە بنەماڵەیەك لە پارێزگای زیقار بە هۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ڕاگەیاند.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لەناو ناحیەی فەجر لە شاری ناسرییە، چوار كەس لە خێزانێك گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەكە روونشیكردۆتەوە كە هۆكاری رووداوەكە لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی سەقفی خانووەكەیان بووە كە لە دار دروستكرابوو.
شایانی باسە لەماوەی ئەم هەفتەیەی ئێستادا پارێزگاكانی عێراق شاهیدی بارانبارینی بەخوڕن، كە بووەتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی باشوور كە بەدەست كەمی خزمەتگوزاری و تێكچوونی ژێرخانی پێویستەوە دەناڵێنن.
بە هۆی بارانبارینی بەخوڕەوە 4 كەسی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی سەقفی خانووەكەیان كە لە دار دروستكرابوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.