Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:22

ئۆتۆمبێلێك خۆی بە 25 پۆلیسی ئەمریكی لەكاتی وەرزشی بەیانیاندا كێشا

کوردستان TV
100%

كاربەدەستانی ئەمریكا ڕایانگەیاند كە ئۆتۆمبێلێك لەكاتی وەرزشكردندا لە شاری لۆس ئەنجلۆس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خۆی كێشا بە كۆمەڵەیەكی گەورەی پۆلیسی ڕاهێنراودا و بەهۆیەوە 25 پۆلیس برینداربوون، كە باری تەندروستی پێنجیان ناجێگیرە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، بەرەبەیانی دەیان پۆلیسی ڕاهێنراو وەرزشیان دەكرد، ئۆتۆمبێلێك كە دەوترێت بە ئاراستەیەكی هەڵەدا ڕۆیشتووە و كۆنترۆڵی خۆی لە دەستداوەو خۆی كێشاوە بە پۆلیسەكان.
لەوبارەیەوە ئەلێكس ڤیلانویڤا، پارێزگاری ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك دەچوو".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "خەڵكێكی زۆر لە هەموو شوێنێك پەرش و بڵاو بوون و پلەی جیاوازی برینداربوونیان هەبووە، ئەمەش شۆكێكی گەورەی لێكەوتەوە".
ڤیلانوێڤا ڕوونیكردەوە، هەندێك لە بریندارەكان "ئەندامەكانیان لەدەستداوە"، لەكاتێكدا یەكێكیان لەسەر ئامێری هەناسەدان دانراوە.
هەروەها ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز لە زاری شیلا كیلێهێر، بەرپرسی ئاگركوژێنەوە بڵاویكردەوە، لە كاتی ڕووداوەكەدا ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەڕۆیشت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.