Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:21

سەرۆك كۆماری عێراق: پێویستە كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێن

کوردستان TV
100%

سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد.
هەریەك لە عەبدوللەتیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری 80 وڵات بەشداری لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.
لە میانی سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا، زنجیرەیەك پانێل لەبارەی پرسەكانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەرێن.
لە میانی دەست پێ كردنی كۆڕبەندەكەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گوتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا رایگەیاند كە دەیانەوێت لە رێگای بەستنی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك، سوود لە بیروبۆچوونەكان وەربگرن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
دواتر عەبدوللەتیف رەشید، سەركۆماری عێراق، لە گوتەكەیدا رایگەیاند كە گرنگە كێشەكان لە عێراق لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن و گوتی: ئۆمێدەوارم سوود لە ئەزموونی هەڵبژاردنی سەركۆماردا وەربگرین.
ئاماژەی بەوەیشدا كە گرنگە هاوبەشی راستەقینە لە عێراق بێتە ئاراوە و گوتی: گرنگە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێن.
جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت یاسا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت و گاز دەربكرێت.
گوتیشی: پاراستنی ئاسایش و ئارامی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق، پێشینەی كارنامەی حكوومەتی نوێی عێراقە.
هەروەها سەركۆماری عێراق لەسەر پرسی وشكەساڵیی و گۆڕانی ئاووهەوا قسەی كرد و گوتی: پرسی ئاو جێگەی بایەخی ئێمەیە و پێویستە ئەو پرسە هەر لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئیدارەی بۆ بكرێت.
رۆژی 15 ئەم مانگە، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد ئەمڕۆ كۆتایی پێ دێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.