Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

په‌یامێك له‌ مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری دهۆک لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتاری بەخێرهاتنی پێشكەشی كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتەكان، باڵوێزەكان، پسپۆڕانی ئەكادیمی و زانایانی توێژینەوە، خوشک و برایان، هەمووتان زۆر زۆر بەخێر بێن
* زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ هەموو لێرە پێكەوەین لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكیی كوردستان لە دهۆک.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی  له‌باره‌ی پرسه‌ هه‌نووكه‌ییان له‌عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ راگه‌یاند و گوتی: هیوادارم كە ئەم جۆرە دیدارانە ببنە یارمەتیدەر بۆ باسكردنی پرسە هەنووكەییەكان لە عێراق و كوردستان و ناوچەكە، ئەنجامی ئەم جۆرە دیدارانە سوودیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین زیاتر بیر لە چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانەی كە لێرە و لە ناوچەكەدا هەن.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: ئەم بیروبۆچوونانە بخەینە بەر دەستی بەرپرسان و جێی سوود و بەهرە بن بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكان هیچ نەبێ كەمیان بكەینەوە ئەگەر نەتوانین هەمووشیان چارەسەر بكەین، هیوادارم دیدارێكی سەركەوتوو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.