Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:34

له‌ چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا ئه‌رژه‌نتین و ئه‌ڵمانیاو پۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری و بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ مۆندیالی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئیماراتی میوانداری بردەوە.
 یاریەكە لە یاریگای محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو، لە خولەكی حەڤدەدا، یاریزان جولیان ئەلڤارێز گۆڵێكی بۆ ئەرژەنتین تۆماركرد، پاشان ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی میوانەكانی لە خولەكی بیستوپێنج بەدەستهێنا، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی لە خولەكی سیی و شەش تۆماركرد، بە دوای ئەویش لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تانگۆ گۆڵی چوارەمی ئەرژەنتینی لە خولەكی چلوچوار بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستدا، یاریزان خواكین كۆریا گۆڵی پێنجەمی تیپی میوانی تۆماركرد، ئەم یاریە دوایین یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بوو لەمیانی كەمپێكی ئامادەكاری لە ئیمارات كە بۆ خۆئامادەكردن بۆ مۆندیالی قەتەر سازی كردبوو، 
لە یەكەم یاری خۆشی لە جامی جیهان و لە بیست ودووی ئەم مانگەدا، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە .
 
 
لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری دیكەدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوایین تاقیكردنەوەی بەر لە جامی جیهان بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی عومانی میوانداری بردەوە.
 ئەم یاریە لەمیانی كەمپێكی ئامادەكاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو كە چەند ڕۆژێكە لە عومان بۆ خۆئامادەكردن بۆ مۆندیالی قەتەر سازی كردووە، یاریەكە لە یاریگای كۆمەڵگای وەرزشی سوڵتان قابوس لە مەسقەت بەڕێوەچوو، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتادا، یاریزان نیكلاس فولكروگ تاكە گۆڵی بردنەوەی مانشافتی لە یاریەكە تۆماركرد، لە قۆناغی یەكەمی مۆندیالی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گڕوپی پێنجەم یاری دەكات و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئیسپانیاو كۆستاریكا دەبێتەوە، لە یەكەم دەركەوتنیشی لە پاڵەوانێتیەكەو لە بیستوسێی ئەم مانگەدا، یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن دەكات، ئەڵمانیا لە مێژووی خۆی چوار جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە .
 

هەر لەمیانی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكان بۆ خۆئامادەكردن بۆ ڕكابەریەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەر، هەڵبژاردەی پۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی چیلی كردو یاریەكەش لە وارسۆ بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشاوپێنجدا، یاریزان كریستۆف پیاتێك دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ پۆڵەندا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی.
 ئەم یاریە دوایین یاری دۆستانەی ئامادەكاری هەڵبژاردەی پۆڵەندا بوو بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ دەوحە، لە ڕكابەریەكانی جامی جیهان، پۆڵەندا لە گڕوپی سێیەم دایەو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی مەكسیك و ئەرژەنتین و سعودیە دەبێتەوە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.