Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:44

كەنەدا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە كەنەدا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە .
سزاكەش ئەو كەس و كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە دەستیان لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و دابینكردنی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ ڕووسیا و بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكرانیادا هەیە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا رایگەیاندووە كە ئەمە پێنجەمین پاكێجی سزكانی ئەمساڵە كە لەلایەن كەنداوە بەسەر ئێران سەپێندراوەو شەش كەس و دوو قەوارەی كردۆتە ئامانج.
مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئۆتاوا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە پێشێلكارییەكانی حكومەت بۆ سەر مافەكانی مرۆڤ و ڕەفتارە ناسەقامگیركەرەكانی.
لەو كاتەدا ڕایگەیاندبوو كە لیستی گەمارۆ نوێیەكان 3 قەوارە و 17 كەسایەتی ئێرانی لەخۆدەگرێت كە لە نێویاندا حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی تێدایە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.