Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:23

مه‌لا به‌ختیار: ماوه‌ی 2 ساڵ پێویسته‌ تا دادگایی دزه‌كانی عێراق بكرێت

کوردستان TV
100%

سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد.
هەریەك لە عەبدولـلەتیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری 80 وڵات بەشداری لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.
لە میانی سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا، زنجیرەیەك پانێل لەبارەی پرسەكانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدەرێن.
لە میانی سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەبارەی بەشداری كورد و داخوازی و مافەكانی كورد لە حكوومەتی تازەی عێراق بەسەرۆكایەتی سودانی رایگەیاند: كات كەمە و عێراق كێشەی زۆرە ، كاتیش كەم دراوە بەسەرۆك وەزیرانی تازە و سەرۆككۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە ساڵیش مەحاڵە كێشەكانی عێراق چارەسەر ببن. 
مەلا بەختیار راشیگەیاند: عێراق ناتوانێت بە ماوەی ساڵێک ئەو رێکەوتنانەی کراوە جێ بەجێی بکات، حکومەتی عێراق بەس بۆ دادگایی دزەکان دوو ساڵی پێویستە چۆن بتوانێت بە یەک ساڵ چاکسازی بکات.
 مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد،   لەعێراق وەزارەت و دام و دەزگاكان مامەڵەیان پێوەدەكرێت بۆیە مەحاڵە پاكبوونەوەیان بەساڵیش تا دزەكان دادگایی بكرێن. 
لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیشەوە مەلا بەختیار رایگەیاند: من پێم سەیرە عێراق وا دایدەنێت بەهەڵبژاردنێكی پێشوەختە حەڵی كێشەكانی دەكات، ئێ خۆ ئەوەی ئێستاش هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو كە بینیمان چی ڕوویداوە و بارودۆخیان چۆنە.

هەروەها مەلا بەختیار راشیگەیاند: تەوازونێكی سێیینە لەعێراقدا هەیە، كە ئەویش گۆشەیەكی سوننەیە، گۆشەیەكی شیعەیە ، گۆشەیەكیشی كوردە، ئەم تەوازوونەش سێینەش دەستوریشی پێ نووسراوە، كە لە ئەساسیشدا بەپێی ئەم دەستوورە مافی هەمووانی تێدایە كە بەپێی دەستوور دەبێت كورد و شیعە و سوننتە مافەكانیان چییە لەعێراق پێبدرێت.
هەروەها گوتیشی، ئەوەی لەرابردووش روویداوە جێگای نیگەرانییە لەكاتێكدا، دەستوور بەرێككەوتنی نێوان هەر سێ لایەنە نووسراوە، بینیمان كاتێك سوننە كەمێك لاواز بوو، هەڵسان لاوازتریان كرد، كە سوننەیان لاواز كرد پێیان وابوو بە ئاسانی دەتوانن كوردیش لاواز بكەن هاوشێوەی سوننە، ئیتر لەكەركوك و خانەقین و ناوچەكانی دیكە تاقیان كردینەوە، كێشەی زۆر گەورەیان بۆ دروست كردین لەرٍێگای شەڕو رێگای دیكەوە، بەڵام كورد توانی بە بەرگری و بەهێزی خۆی دووبارە خۆی لەو پێگەیە سیانیەدا دابڕژێتەوە و بە لایەنێكی سەرەكی كە لەعێراقدا هەیە ئەویش كوردە و مافی خۆیەتی بگات بەماف و داوا ڕەواكانی.
هەروەها گوتیشی، عێراق ناتوانێ هەژموونی دیموكراسی زاڵ بكات بەسەر ئەنتی دیموكراسییەكانی عێراقدا ، تا ئێستا هێزی تێكدەر و هێزی شەڕخواز و هێزی كێشە دروستكەر لەعێراقدا تا ئێستا ئەوانە بەهێزن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.