بۆ بەشداریكردن لە ڕكابەریەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەر بۆ تۆپی پێ، شاندی هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو، گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
سەرجەم ئەندامانی شاندەكە گواسترانەوە شوێنی حەوانەی خۆیان، دواتر هەڵبژاردەكە دەست بە مەشق و ئامادەكاری دەكات، بەر لەوەی لە بیستودووی ئەم مانگەو لە یەكەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتیەكە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوستڕالیا ببێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو دیدێ دیشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ناچاری گۆڕانكاری لە پێكهاتەی تیپەكەی كرد، ئەویش دوای ئەوەی یاریزان كریستۆفێر نكونكۆ لە مەشقەكان دووچاری پێكان هات و یاریزان ڕاندال كۆلۆ موانی لە شوێنی ئەو بانگهێشتی پێكهاتەی تیپی كەڵەشێرەكان كرا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا كە لە مێژووی خۆی دوو جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، لە قۆناغی یەكەمی مۆندیالی قەتەر لە گڕوپی چوارەم یاری دەكات و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی ئوستڕالیاو دانیمارك و تونس دەبێتەوە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان بۆ قه‌ته‌ر بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین گه‌یشته ده‌وحه، لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شاندی تانگۆ بوون كه له فڕۆكه دابه‌زین.
به‌ر له به‌شداریكردنی له مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له سیی و شه‌ش یاری له‌سه‌ریه‌كه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه، هانده‌رانی تیپه‌كه‌ش چاویان له توانای ئه‌ستێره‌كانی نه‌وه‌ی ئێستای هه‌ڵبژارده‌كه‌یانه تا نازناوی جامی جیهان بۆ سێیه‌مجار به‌ده‌ست بێنن، ئه‌رژه‌نتین بۆ هه‌ژده‌مین جاره له مێژووی خۆی به‌شداری له یاریه‌كانی مۆندیال ده‌كات و پێشتر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه نازناوی جامی جیهانی له ساڵانی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاوهه‌شت و هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێناوه.
بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال هه‌ردوو شاندی هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ره‌نساو ئه‌رژه‌نتین گه‌یشتنه ده‌وحه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.