Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:54

سوپای ئیسرائیل: لە بەرامبەر هەڕەشەكانی ئێران ئامادەین

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبوویەوە
کوردستان TV
100%

جەنەراڵ مایكل كورێللا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (CENTCOM)، سەردانی ئیسرائیلی كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كورێللا لە كاتی دەستبەكاربوونییەوە لە نیسانی 2022ەوە تاكوو ئێستا، چوار جار سەردانی ئیسرائیلی كردووە.
لە میانی سەردانەكەیدا كورێللا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبووەتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە ناوچەكانی سەر سنووری بەسەر كردووەتەوە و زانیاریی پێ دراوە لەبارەی چالاكییەكانی حزبوڵڵا لە لوبنان و ئێران لە سووریا.
ناوبراو و بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل گونجاندنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەكییان تاوتوێ كردووە بۆ پێشخستنی زیاتری پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.
مایكل كورێللا دواتر بنكەی سەربازیی ئاسمانیی "نەڤاتیم"ی لە باشووری ئیسرائیل بەسەر كردەوە كە فڕۆكەی F-35ی لێ جێگیر كراون و گوتی: ئیسرائیل لێرە دەری خستووەتە كە هێزێكی سەربازیی زۆر بە توانای هەیە. هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لە رێگای پێشكەوتووترین سیستەمی تەكنەلۆجیایی، بەرزترین توانای پیشەیی و توانای جەنگی پلە یەكەوە هێزە ئاسمانییەكانی خۆی دەپارێزێت.

لای خۆیشیەوە ئەڤیڤ كۆخاڤی، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل، كە لەگەڵ جەنەراڵ مایكل كورێللا ،فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، كۆبوویەوە، گوتی: لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی سەرچاوەكەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە ئێرانەوەیە، خۆمان ئامادە دەكەین و توانا سەربازییە هاوبەشەكانمان پێش دەخەین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.