Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:36

ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند "رزگار فه‌قێ عه‌وڵا" تێپه‌رده‌بێت

کوردستان TV
100%

وەفایک بۆ رزگار فەقێ عەوڵا
رزگارفەقێ عەوڵا لەساڵی ١٩٦٤ ی زاینی لە شاری رواندز لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی (بنەڕەتی) لەرواندز تەواوکردوە. لەبەرئەوەی لەمنداڵیەوە خولیای هونەری وێنەکێشانی هەبووە داوای پێشکەشکردوە بۆپەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری موسڵ، بەڵام وەرنەگیرا،لەساڵی خوێندنی ١٩٨١/١٩٨٠ ی زاینی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە سلێمانی دامەزرا ، رزگار داوای پێشکەشکرد، دوای تاقیکردنەوە لەتوانای هونەری وەرگیرا ، لە ساڵی خوێندنی ١٩٨٥/١٩٨٤ ی زاینی بەسەرکەوتوویی پەیمانگای تەواوکرد.
 رزگار بەشداری پێشانگاکانی کەلەقوتابخانە دەکرانەوە بەشداربووە، یەکەم پێشانگای تایبەت بەخۆی لەساڵی١٩٨١ ی زاینی لەروندز کردۆتەوە. لەساڵی ١٩٨٢ ی زاینی پێشانگایەکی هابەشی لەگەڵ هونەرمەند سەلام نەورۆز لە رواندز کردۆتەوە.لەناوەڕاستی هەشتاکان ماڵیان دەچێتە شاری هەولێر. 
 ناوی بۆ سەربازی گازدەکرێت، رزگار پەیوەندی بەسەربازی ناکات، پێیان دەوت(موتەخەلیف)  رزگار خۆی لە پێش چاوی پیاوانی ڕژێمی بەعس دەشارێتەوە،  یارمەتی باوکی دەدات لەدوکان. 
لەساڵی ١٩٩١ ی زاینی سەڵاح مەزن (لەرێکخستنەکانی حزبی شیوعی عیراقی) داوای لێ دەکات کەیارمەتیان بدات بەنووسینی چەند لافیتە و دروشمێک کەلە ڕاپەرینی ڕۆژی ٦ی ئاداری١٩٩١ ی زاینی لەهەولێر بەرزکرانەوە.
لەدوای ڕاپەرینی ١٩٩١ی زاینی گەرایەوە ناو چالاکی هونەری ، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر ، بوو بەمامۆستا لەخزمەتکردن بەردەوام بوو تالەڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١١/١٧ بەهۆی پەتای نەگریسی کۆڕۆنا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت، لە هەولێر بەخاک سپاردرا
بەشداری دەیان پێشانگای هاوبەشی کردوە لە کوردستان و دەروەی کوردستان .کاری بۆدەیان کتێبی نووسەران کردوە هەروەها خاوەنی چەندین تابلۆی کۆمپیوتەریە. سەرپەرشتی هونەری گۆڤاری (گەپ) دەکرد. رزگار خێزانداربوو لەدوای خۆی دوو کچ و کوڕێکی بەجێهێشتووە. 
لەکۆتایی داهەزاران سڵاو لەگیانی پاکی بێت ،لەخواداواکاری لەگوناحەکانی خۆش بووبێت ان شا‌ءاللە.
ئومێد شێرکۆ شاکر مجروم

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.