ڕكابەریەكانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی نیتۆ لە یاری تێنسی سەرزەوی كە دوایین پاڵەوانێتی ئەم وەرزەی تێنسزانانی پیشەگەری جیهانە لە ئاستی پیاوان لە یاریگاكانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا بەردەوامە.
لەمیانی یاریەكانی گڕوپی سووری پاڵەوانێتیەكەدا، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی هەشتەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی حەوتەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
یاریەكە یەك كاتژمێرو حەوت خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش چوار، شەش یەك بوو، بەم ئەنجامەش دیۆكۆڤیچ دووەم یاری لەسەریەكی بردەوەو بۆ یازدەمین جار لە كاروانی پیشەگەری خۆی گەیشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی نیتۆ مسۆگەركرد، ئەم تێنسزانە سڕبیە هەوڵی بردنەوەی شەشەم نازناوی پاڵەوانێتیەكە دەدات .
نۆڤاك دیۆكۆڤیچ گهیشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵهوانێتی تێنسی نیتۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.