Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:24

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: پابەندییەكی درێژخایانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە

کوردستان TV
100%

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك رایگەیاند: ئێران دەست لە كاروباری عێراق وەردەدات و سەروەری ئەو وڵاتە پێشێل دەكات.
هەروەها گوتی: پابەندییەكی درێژخایانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە.
ئەمڕۆ سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد.
هەریەك لە عەبدوللەتیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری 80 وڵات بەشداری لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.