Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:24

په‌رده‌ له‌سه‌ر پەیكەری هونەرمەند (رزگار فەقێ عەوڵا) لادرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ  پێنجشەممە، ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢، لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (زیرەك حەمەدەمین) سەرۆكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و خانەوادەی هونەرمەند و مامۆستایان و قوتابییانی پەیمانگە، پەردە لەسەر پەیكەری مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار (رزگار فەقێ عەوڵا) ڕواندزی  لادرا.
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرساز شوان عەبدولرحمن دروستکراوه‌.
رزگارفەقێ عەوڵا لەساڵی ١٩٦٤ ی زاینی لە شاری رواندز لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی (بنەڕەتی) لەرواندز تەواوکردوە. لەبەرئەوەی لەمنداڵیەوە خولیای هونەری وێنەکێشانی هەبووە داوای پێشکەشکردوە بۆپەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری موسڵ، بەڵام وەرنەگیرا،لەساڵی خوێندنی ١٩٨١/١٩٨٠ ی زاینی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە سلێمانی دامەزرا ، رزگار داوای پێشکەشکرد، دوای تاقیکردنەوە لەتوانای هونەری وەرگیرا ، لە ساڵی خوێندنی ١٩٨٥/١٩٨٤ ی زاینی بەسەرکەوتوویی پەیمانگای تەواوکرد.

مامۆستا رزگارفەقێ عەوڵا، لەخزمەتکردن بەردەوام بوو تالەڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١١/١٧ بەهۆی پەتای نەگریسی کۆڕۆنا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت، لە هەولێر بەخاک سپاردرا

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.