ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی له ئه‌ستۆ گرت كه شه‌وی ڕابردوو كرابووه سه‌ر شاری ئیزه له پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئێران كه ببووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 7 كه‌س و برینداربوونی 10 كه‌سی تر.
شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه ڕاسته‌وخۆ به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان و هێزه‌كانی پۆلیس كرد له‌نێو بازاڕی شاری ئیزه.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی ئێران ئاشكرایان كرد كه 7 كه‌س له هاووڵاتییانی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای خووزستان هه‌ر شه‌وی ڕابردوو ئاشكرایان كردبوو كه 3 كه‌سیان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌وه ده‌ستیگر كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.