یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دڵگرانی خۆی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ده‌ربڕی كه بڕیار بوو سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پارێزگای به‌سڕا به‌ڕێوه بچێت.
یه‌كێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پابه‌ندبووین به سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆستاریكی بۆ ئه‌نجامدانی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوانمان، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و سه‌یر هاتنیان بۆ نێو به‌سڕا و خاكی عێراق ڕه‌ت كرده‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه دۆستانه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لای خۆمانه‌وه وه‌ك عێراق هه‌موو ئاسانكارییه‌كمان بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه و ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه و مێوانداریكردنی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌موو ئه‌مانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێداگیری هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا بۆ ئه‌نجامنه‌دانی یارییه‌كه، ئێمه هه‌موو ڕێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆمان له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوامان به‌ده‌ستبێنینه‌وه، كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا نووسراوه هه‌رلایه‌ك ڕێككه‌وتنه‌كه پێشێل بكات سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دواتر قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه پلیتی بینینی یارییه‌كه‌یان كڕیوه به‌و مه‌رجه‌ی پلیته‌كه‌یان له‌لابێت و پێشكه‌شی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.