شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و پێشنجه‌م بارانبارین له زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامییان ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كه پێشبینی ده‌كرێ بارانی به‌خوڕ و لێزمه ببارێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و جووله‌ی هه‌وره‌كان به ئاراسته‌ی بارسته‌ی ساردی چینی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌مه‌ش له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارانبارین له زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامییان دبێت.
ڕاشیگه‌یاند: له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك باران ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ری بارانبارین زۆره وه‌ك به‌غدا و دیاله و نه‌ینه‌وا و ئه‌نباڕ و ته‌نانه‌ت به‌سڕه‌ش.
سادق عه‌تییه جه‌ختیشی كرده‌وه كه بارانبارینه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له هه‌ندێ شوێن و ناوچه‌دا به خوڕ و لیزمه ده‌بێت و هه‌وره‌برووسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان و لووتكه چیاكان به‌فر ده‌بارێت و كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت، ئه‌م دۆخه‌ش تا سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.