ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای سلێمانی ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستدان و بریندار هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند خانوویه‌كیش ڕووخاون.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك شوقه‌كانی گۆیژه سیتی ڕوویداوه، هۆكاره‌كه‌شی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی یه‌كێك له خانووه‌كان بووه.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازه‌كه بۆته هۆی ڕووخانی سێ خانووی گه‌ڕه‌كه‌كی پارێزگای سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سی تریش بریندار بوون و چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌نێو خانووه ڕووخاوه‌كاندا گیریان خواردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.