به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماده‌یی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی بۆ بریندارانی ڕووداوی ته‌قینه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگاكه‌یان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی ته‌نكییه‌كی غازی (LPG) ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی 5 كه‌س بڵاو بۆته‌وه له‌گه‌ڵ برینداربوونی زیاتر له 20 كه‌سی تر.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هەموو نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی تەقینەوەکەی پارێزگای سلێمانی کە بەهۆی تەقینی تەنکی غازی شلەوە روویداوە.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: ته‌قینه‌وه‌كه له خانوویه‌كی گه‌ڕه‌كی كازیوه له نزیك پڕۆژه‌ی شوقه‌كانی گۆیژه سیتی 3 ڕوویداوه، هۆكاره‌كه‌شی ته‌قینی سیسته‌می غازی یه‌كێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازه‌كه بۆته هۆی ڕووخانی سێ خانوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان تا ئێستا ته‌رمی 5 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌نێو دار و به‌ردووی خانووه ڕووخاوه‌ن گیریان خواردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.