Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:19

سەرۆکی حکوومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری سلێمانی ڕاسپارد كه‌ داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت به‌دواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی بكه‌ن و به‌په‌له‌ش به‌هانای زیانلێكه‌وتووان بچن.

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن.

هه‌روه‌ها پارێزگاری ڕاسپارد بە په‌له‌ به‌ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.