ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له سنووری شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك راوچی و پۆلیسی دارستان و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌شدا بریندار هه‌یه.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك ڕاوچی له شاخی زمناكۆ له سنووری شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕووبه‌ڕووی ئاسایش و پۆلیسی دارستان بوونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پۆلیسی دارستانی ده‌ربه‌ندیخان بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ڕووداوه‌كه هێزێكی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شاخی زمناكۆ به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.