پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ته‌ندروستی و فریاكه‌وتن و به‌رگریی شارستانی هه‌ولێری نیشان دا بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانلێكه‌وتووانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگاری سلێمانی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئه‌نجامداوه و پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانى ڕووداوە نەخوازراوەکەى ئه‌مشه‌وی شارى سلێمانى دەربڕیوه کە له ئه‌نجامی تەقینەوەی غاز ڕووی داوه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوكه خواستووه.
ئومێد خۆشناو ئامادەیی ھەرچی پێویستى و هاوکاریی تیمەکانی تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی هەولێریشى نیشان داوه بۆ بەھاناوەچوونى زیانلێکەوتووانی ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.