به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوای له سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاره‌كه كرد خۆیان و ئۆتۆمبێڵه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه و نه‌خۆشخانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ تیمه‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لیقه‌وماوان دروست نه‌بێت.
هاتوچۆی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئاشکرایە لای هەمووان کە لە ئێستادا ڕووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی روویداوە بەهۆی تەقینی تانکی غاز کە بەداخەوە زیانی گیانی تێیدا روویداوە و ژمارەیەک خانوو بەهۆیەوە رووخاون.
ئاماژه‌شی دا: وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان وەک تایبەتمەندی خۆیان لە شوێنی رووداوەکەن و لەو ڕێگایانەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار و شەقامی بازنەیی مەلیک محموود بڵاوەیان پێکراوە.
هاتوچۆی سلێمانی راشیگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە ئۆتۆمبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە و لە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگوزارییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت.
لای خۆشییه‌وه گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی ئاماری قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی به‌رزبۆته‌وه بۆ 5 كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 18 كه‌سی تر.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له خانووێكی سێ نهۆمیدا له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی ته‌نكییه‌كی غازی (LPG) ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش جگه له‌م خانووه، دوو خانووی تریش به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه له زیانی گیانی كه ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی پێداوه، زیانێكی زۆری ماددیش له ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.