وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانی ئاشكرا كرد.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بەداخەوە تا ئێستا چوار هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوی ته‌قینی غازه‌كه‌ی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداره‌كانیش، تا ئێستا 9 بریندار گەیه‌ندراونه‌ته‌وه نەخۆشخانە، له‌نێویشیاندا دوو لە برینداران لەژێر چاودێری چڕ دان.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمەکانی ئەمبوڵانس و پزیشکی فریاکەوتنی سلێمانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بریندارانی دیکەی ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.