نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانی كرد كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكییه‌كی غاز له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگاكه چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ڕأگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا: بیر و دوعامان بۆ قوربانییانی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانییه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكییه‌كی غاز ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی بوونه قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سڵاوی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی فریاگوزاری ده‌نێرین بۆ هه‌وڵه ماندوونه‌ناسه‌كانیان بۆ به‌هاناوه‌چوونی قوربانییانی ڕووداوه‌كه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 5 كه‌س و برینداربوونی 18 كه‌سی تر.
ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ربانی خانووێكی سێ نهۆمیدا ڕووی دا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سێ خانوو به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه له زیانی گیانی كه وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێدا، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.