به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كاته‌كانی به‌یانیدا له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه ته‌م بوونی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانییدا، پله‌كانی گه‌رماش 1 بۆ 2 پله به‌رزتر ده‌بێت له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 7-9 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەمێکی زۆر کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووك: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.