به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی دۆلار، به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕووی له دابه‌زین كردبوو به‌هۆی به‌رده‌وامی كه‌می خواست له‌لایه‌ن چینه‌وه كه گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وته به هۆكاری زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی په‌تای كۆڕۆنا له‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 67 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به ڕێژه‌ی 0.8% به‌رز بووه و گه‌یشته 90.45 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك 70 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و به ڕێژه‌ی 0.9% به‌رزبووه‌وه، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت به 82.34 دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.