ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی شوێنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی پارێزگاری سلێمانی كرد و دواتریش له نه‌خۆشخانه‌ی شار بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌شیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆك بازرانی ئاماده‌یی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان و تیمی حكوومی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕیوه.
زاگرۆس فه‌تاح نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی كرد ئه‌و شوێنه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له خانووێكدا ته‌نكییه‌كی سیسته‌می غازی (LPG) لێ ته‌قییه‌وه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
دواتر نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و بریندارانه‌ی كرد كه له ڕووداوه‌كه‌دا برینداربوون و تا ئێستا له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.
زاگرۆس فه‌تاح له سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی ئێمه‌ی راسپاردووه له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ پیشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست به‌تایبه‌ت بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت و پارێزگای سلێمانی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و بریندارانی ڕووداوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆك بارزانی هاوخه‌می و پاڵپشتی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی ڕووداوه‌كه و تیمی حكوومی پارێزگای سلێمانیش ده‌ربڕیوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) كه‌مێك پێش ڕایگه‌یاندبوو كه تا ئێستا 8 له بریندارانی ڕووداوه‌كه له نه‌خۆشخانه ماون و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه له‌نێو ئه‌م بریندارانه باری ته‌ندروستی دووانییان ناجێگره.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری تیمه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆی گشتی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی گه‌ڕه‌كی كازیوه بریتییه له 11 گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 12 هاووڵاتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.