Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:18

له‌ هه‌ولێر كار له‌ دروستكردنی 10 پڕۆژه‌ی پۆند و ئاودێری ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئێستا كار له‌سه‌ر دروستكردنی 10 پرۆژەی پۆند و ئاودێری ده‌كرێ  بە گوژمەی 3 ملیار و 778 ملیۆن دینار.

ئه‌و پۆند و ئاودیرییانه‌ی كه‌ ئێستا كارییان له‌سه‌ر ده‌كری بریتین له‌:-

پۆندی چاڵە گرەدڵە: دەکەوێتە دەشتی هەولێر - قوشتەپە کە توانای گلدانەوەی 105 هەزار و 201 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 475 ملیۆن دینارە.

پۆندی کەبوور: دەکەوێتە قەزای شەقڵاوە - باسرمە کە توانای گلدانەوەی 19 هەزار و 490 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 422 ملیۆن دینارە.

پۆندی کانی گەنی: دەکەوێتە دەشتی هەولێر - کەسنەزان کە توانای گلدانەوەی 103 هەزار و 870 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 370 ملیۆن دینارە.

پۆندی خڕە: دەکەوێتە قەزای شەقڵاوە - هەریر کە توانای گلدانەوەی 54 هەزار و 372 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 394 ملیۆن دینارە.

پۆندی مام خاڵان: دەکەوێتە قەزای خەبات - دارەشەکران کە توانای گلدانەوەی 78 هەزار و 772 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 471 ملیۆن دینارە.

پۆندی زیارەت: دەکەوێتە قەزای شەقڵاوە کە توانای گلدانەوەی 188 هەزار و 308 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 553 ملیۆن دینارە.

پۆندی مام چۆغان: دەکەوێتە دەشتی هەولێر - کەسنەزان کە توانای گلدانەوەی 92 هەزار و 837 مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوژمەکەی 540 ملیۆن. دینارە.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ڕووپێوکردن و توێژینەوە و نەخشەسازی بۆ 25 پۆندی تر لە شاری هەولێر بە گوژمەی 325 ملیۆن دینار.

هه‌روه‌ها خاوێنکردنەوەی کەناڵی سەرەکیی پڕۆژەی ئاودێریی خەبات بە گوژمەی 108 ملیۆن دینار و دروستکردنی جۆگەی ئاودێریی رەشنووری بە گوژمەی 120 ملیۆن دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.