وه‌زیری ناوخۆ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته سلێمانی به مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ته‌قینی سیسته‌می غازی شۆفازی خانوویه‌كی گه‌ره‌كی كازیوه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 15 هاووڵاتی.
بڕیاره ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی كازیوه بكات و دواتریش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار بكات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی ڕووداوه‌كه.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفازی خانوویه‌ك كاره‌ساتێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامیشدا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 12 كه‌سی تریش بریندار بوون.
شه‌وی ڕابردوو هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له پارێزگار و داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت كرد به په‌له به‌ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
جێی باسه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی دوایین 4 كه‌سی قوربانی ڕووداوه‌كه له‌ژێر سه‌قفی ڕووخاوی خانووه‌كه ده‌رهێنران كه 4 منداڵ بوون، به ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌م چوار منداڵه‌ش ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ 15 كه‌س به‌رز بوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.