وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری كۆتایی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ته‌قینی سیسته‌می غازی شۆفازی خانووه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و قوربانییانی ڕووداوی تەقینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌رده‌وامن لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: بەداخەوە دواهەمین ئاماری قوربانییان بەمشێوەیە:-
15 تەرم لە پزیشکی دادوەری دان
12 بریندار هەیە
8 برینداری دەرچوو لە نەخۆشخانە
4 بریندار لە چاودێری چڕ لە ژێر چارەسەردایە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.