کەمێک پێش ئێستا؛ پاسێکی گەشتیاران لە هاوینەهەواری بێخاڵ لە سۆران دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بووەتەوە، دەگوترێت کە ژمارەیەک کەس بریندارن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ـی 11ـی 2022 پاسێک کە زیاتر لە 40 سەرنشینی تێدابووە، دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بووەتەوە، تێیدا ژمارەیەک کەس برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەرنشینانەی کە لەناو پاسەکەدابوونە، گەشتیارن و خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، بۆ گەشتکردن سەردانی ئەو ناوچەیان کردووە.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی ئەوانەی بریندارن 19 کەسن، لەنێو بریندارەکان ژن و منداڵیش هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.