Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:28

زانیاری نوێ لەسەر ئەو پاسەی لە بێخاڵ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە

کوردستان TV
100%

قایمقامی ڕەواندز ئاشکرای دەکات کە پاسێکی گەشتیاران لە هاوینەهەواری بێخاڵ، بەهۆی نەمانی برێکەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندارن.

ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە بێخاڵ پاسێکی گەشتیاری بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی بە دووکانێکدا کێشاوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکە 19 گەشتیار بریندارن کە گەشتیارەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن و لەنێو بریندارەکان ژن و منداڵ هەن.

باسی لەوەش کردووە کە تەمەنی بریندارەکان لەنێوان 7 ساڵان بۆ 50 ساڵانن و بەشێکی بریندارەکان برینیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران کراون.

قایمقامی ڕەواندز جەختیشی کردەوە کە هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان لە تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش و گەشتوگوزار بە هانای قوربانییەکانەوە ڕۆیشتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.