بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران ئاشکرای دەکات کە ژمارەی بریندارانی ڕووداوە هاتووچۆکەی پاسێکی گەشتیاران لە بێخاڵ بەرزبووەتەوە.
کامەران مەلا محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی ڕووداوەکەی بێخاڵ بۆ 31 کەس بەرزبووەوە، دۆخی تەندروستی زۆربەی بریندارەکان جێگیرە.
ڕاشیگەیاند: 3 حاڵەت دۆخی تەندروستییان جێگیر نەبوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر کران.
کامەران مەلا محەمەد ئاماژەی بەوە دا کە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لەسەر هێڵن و لە دۆخی تەندروستی بریندارەکان دەپرسن.
هەر لەمبارەیەوە ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕەواندز ڕایگەیاند: لە بێخاڵ پاسێکی گەشتیاری بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی بە دووکانێکدا کێشاوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە پاسەکە 45 سەرنشینی تێدا بووە، زۆربەیان خەڵکی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون، بۆ گەشتکردن سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.