Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:30

تەندروستی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکە بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 18ـی 11ـی 2022 دوایین ئاماری قوربانییانی ڕووداوی تەقینی سیستمی غازی ماڵێک بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوی تەقینی سیستەمی غازی ماڵێک 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 12 کەسیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

ڕاشیگەیاند: لەنێو بریندارەکان 8 کەسیان دوای چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و 3 برینداریان نەشتەگەریان بۆ كراوە و یەکێک لە بریندارەکان لە بەشی چاودێری چڕ دایە.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە لەسەرەتای ڕووداوەكەوە تاوەكو كۆتایی 15 تیمی فریاكەوتنی تەندروستی ئامادەبوونیان هەبووە لە كاتی دەرهێنانی تەرمی قوربانییانی ڕووداوەكە و سەرجەم پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و كارمەندان و پزیشكانی پزیشكی دادی و بانكی خوێن  و کۆگای دەرمانی هەرێم  هەموویان لەئامادەباشیدا بوون..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.